تەندرووستیمنداڵان

چۆن بزاندرێت منداڵى ساوا کێشە له چاویدا هەیە؟

دکتۆر میران حەسەن دەڵێت: چەند نیشانەیەک هەیە دەریدەخات، لەوانەش وادەردەکەوێت چاوی منداڵەکەت زۆر هەڵبەز و دابەز بکات،  وادەردەکەوێت منداڵەکەت بە بەردەوامی سەری لار دەکاتەوە کاتێك سەیری شتەکان دەکات و زۆر گەورەبوون و تەمبوونی ڕەشێنەی چاو، یاخود هەبوونی تەنێکی سپی لە ناو بیلبیلە چاوی.

‎ دکتۆر میران حەسەن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو، لە نووسینێکدا ئاماژە بەوە دەکات، چۆن بزانرێت منداڵى ساوا کێشە له چاویدا هەیە و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە.

چۆن بزانرێت منداڵى ساوا کێشە له چاویدا هەیە؟

یەکەم- هەردوو چاو یان یەك چاوی منداڵەکە دەسووڕێتەوه بەرەو ناوەوە و یاخوود دەرەوه.

دووەم- چاوی منداڵەکەت بەدوای یاری ناکەوێت و تەرکیزی لەسەر جوڵەکەی نییە، که لەبەردەمیدا دەجوڵێت له لایەکەوه بۆ لایەکی دیکە.

سێیەم-  وادەردەکەوێت چاوی منداڵەکەت زۆر هەڵبەز و دابەز بکات.

چوارەم- وادەردەکەوێت منداڵەکەت بە بەردەوامی سەری لار دەکاتەوە کاتێك سەیری شتەکان دەکات.

پێنجەم- نیشانەی داخستنی بۆڕییەکانی فرمێسك یان هەوکردنی لەسەر دەردەکەوێت، ئەم نیشانانەش فرمێسکی بەردەوامی لە خۆ دەگرێت لەگەڵ سووربوونەوە و ڕیپۆق کردن، که بۆ چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت.

شەشەم- هەبوونی هەستیاری زۆر و داخستنی چاو بەرامبەر ڕووناکی.

حەوتەم- زۆر گەورەبوون و تەمبوونی ڕەشێنەی چاو، یاخود هەبوونی تەنێکی سپی لە ناو بیلبیلە چاوی.

Back to top button