تەندرووستیمنداڵان

چۆن دەزانیت کە منداڵەکەت قسەکردنی دوا کەوتوە؟

بۆئەوەی دڵنیابیتەوە لەوەی مناڵەكەت قسەكردنی دواكەوتوە و پێویستی بە سەردانی پزیشك هەیە، پێویستە دڵنیابیتەوە لەوەی ئەم نیشانانەی تێدایە كە دکتۆر گه‌شبین كاوه، پزیشكی پسپۆڕی منداڵان و تازه‌ له‌دایكبوان و گه‌شه‌ بڵاویكردونەتەوە.

1. ئەگەر لە هەر تەمەنێكدا کاردانەوەی نەبێ بۆ دەنگ.

2. لە تەمەنی 6-9 مانگ دا گروگاڵ نەکات.

3. لە تەمەنی 12 مانگ دا وشەی وەک (دادا، بابە، ماما) نەڵێت.

4. لە تەمەنی 15 مانگدا یەک وشەی مانادار جگە لە دایە و بابە نەزانێت، ئاماژە نەکات بۆ ئەو شتەی کە دەیەوێت.

5. لە تەمەنی 18 مانگدا لە 5 وشە کەمتر بزانێت.

6.لە تەمەنی 2 ساڵیدا لە 50 وشە کەمتر بزانێ، یان نەتوانێ دو وشە بخاتە تەنیشت یەک.

Back to top button